زۆربه‌ی شۆفێران له‌كاتی شتنی ئۆتۆمبیله‌كانیان، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن بزوێنه‌ره‌كه‌شی بشۆنو خاوێنی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام شتن‌و خاوێن كردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر به‌ئاو یان گازوایلو بانزین زیانی زۆرتر ده‌بێت له‌سوده‌كانی.
له‌ئه‌نجامی ده‌ردانی ڕۆنی زیاده‌و لێچونی چه‌وری له شوێنی ڕۆنی ئیستۆپو هایدرۆلیكهوه یان به‌هۆی تۆز‌و خۆڵه‌وه بزوێنه‌ر چه‌ور دهبێتو تۆز‌و خۆڵی له‌سه‌ر ده‌نیشێت، بۆیه پێویسته خاوێن بكرێته‌وه، به‌ڵام شتنی ئۆتۆمبیل به‌ئاو یان بهههربهرههمێكی نه‌وتی چه‌ند لێكهوتێكی خراپی ده‌بێت، له‌وانه ورده ورده وشكبونو ڕزینی وایه‌ره كاره‌باییه‌كانی ناو بزوێنهرو دواتر له‌كار كه‌وتنی كه ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی ئه‌وماده‌یه‌ی كه ڕێ لهسپارك دهگرێتو به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری سپاركی كاره‌بایی و گڕگرتنی بزوێنه‌ر زۆر زیاد ده‌بێت.
هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌كاتی شتنی بزوێنه‌ر به ئاو یان گازوایل بچێتناو داینه‌مۆو بهشهكارهباییهكانی دیكه، له‌وكاته‌شدا ڕاسته‌وخۆ ئه‌و داینه‌مۆیه یان ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه دهسوتێتو له‌كار ده‌كه‌وێت.
جگه له‌وانه ئاو كار له‌هه‌ندێك به‌شی بزوێنه‌ر دهكاتو ورده ورده توشی ژهنگو داخورانی ده‌كات به‌و هۆیه‌شه‌وه ته‌مه‌نی بزوێنه‌ر زۆر كورت ده‌كاته‌وه.
شتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل لانی كه‌م ساڵی جارێك پێویسته، به‌ڵام شتن به‌و جۆره نابێت كهباسكرا، به‌ڵكو پێویسته ئۆتۆمبیل ببرێت بۆ شوێنه‌كانی تایبه‌ت به شتنی ئۆتۆمبیل (غه‌سل)، كه له‌و شوێنانه به كه‌ره‌سه‌ی تایبهتو به‌شاره‌زایی بزوێنه‌ره‌كه ده‌شۆن.
ئه‌گه‌ر شۆفێر ئاره‌زوی ئه‌وه بكات خۆی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بشوات، ئه‌وا پێویسته به‌كه‌ره‌سه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێی ده‌وترێت فۆمی بزوێنه‌ر بیشوات، شێوازی ئه‌و شتنهش ده‌بێت سه‌ره‌تا به هه‌وای به‌هێز بزوێنه‌ره‌كه خاوێن بكرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵی سه‌ر به‌شه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كه لاببرێت، دواتر ئه‌و فۆمه كه له‌شێوه‌ی كهفدایه به‌شێوازی سپرای به‌سه‌ر هه‌مو به‌شه‌كانی بزوێنه‌ره‌كه‌دا بڕژێنرێت، بۆماوه‌ی ده خولهك بهێڵدرێته‌وه، له‌ئه‌نجامدا ئه‌و فۆمه له‌گه‌ڵ هه‌مو چهوریو خۆڵ‌و پیسیه‌كی سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه‌دا كارلێك دهكاتو به‌ته‌واوی خاویان ده‌كاته‌وه، دوای ده خولهك به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ره‌تا هه‌وای به‌هێزی لێبدرێت، له‌ئه‌نجامدا به‌و ههوابههێزه سه‌رجه‌م چهوریو تۆزوخۆڵی كه‌ڵه‌كه‌بوی سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه‌و فۆمهكهش لادهبرێتو بزوێنه‌ر به‌ته‌واوی خاوێن ده‌بێته‌وه به‌بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ بگات.
له‌ئێستاشدا له‌زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنی تایبه‌ت به شتنی ئۆتۆمبیل دانراوه، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنی شتنی ئۆتۆمبیلانه به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ئۆتۆمبیل ده‌شۆن‌و له‌كاتی شتنی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبیل‌دا ناهێڵن هیچ زیانێكی پێبگات.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.