وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا وتوویه‌تیی ته‌رمی ئه‌دمیڕاڵ " سكات ستێرنی " فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له شوێنی مانه‌وه‌ی له به‌حره‌ین دۆزراوه‌ته‌وه.
جۆن ریچاردسن فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه گومانی تاوانكاریی بۆ مه‌رگی ئه‌دمیڕاڵ ستێرنی له‌ئارادا نییه و تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌حره‌ین به هاوبه‌شیی سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر هۆكاری مه‌رگی ئه‌م فه‌رمانده پله باڵایه.
ئه‌دمیڕاڵ ستێرنی كه پێشینه‌ی 36 ساڵ خزمه‌تی له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكادا هه‌یه، مانگی ئایاری ئه‌مساڵ وه‌ك فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌م وڵاته ده‌ستنیشان كرابوو، هه‌روه‌ها 20 هه‌زار سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا بوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه یه‌كه‌ی پێنجه‌می هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له ئاوه‌كانی به‌حره‌یندا جێگیركراوه و ئه‌ركیشی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكایه له كه‌نداوی باشووری ئێران و ده‌ریای عه‌ممان و كه‌نداوی عه‌ده‌ن و ده‌ریای سوور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زه‌ریای هیندستان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.