جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا وتوویه‌تیی راسته كه وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یران و جه‌نگی ناوخۆیی ئه‌فغانستان هه‌وڵده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه به مانای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان نییه.
ماتیس سه‌باره‌ت به تاڵیبان ده‌ڵێت: كرداره‌كانی ئه‌م گروپه ئاشكرای كرد كه به‌ڕاستیی ئه‌وان به‌هایه‌ك بۆ ژیانی هاوڵاتییانی ئه‌فغانستان دانانێن، چونكه ناتوانن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیش براوه‌بن، ئیتر ترس و تۆقین درووست ده‌كه‌ن.
لێدوانه‌كانی ماتیس له‌كاتێدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پشتیوانیی كردووه له مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ناو ئه‌فغانستان.
جێگیربوونی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ناو ئه‌فغانستان پێی خستووه‌ته ناو هه‌ژده‌یه‌مین ساڵه‌وه و له ئێستادا 16 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌م وڵاته له‌ناو ئه‌فغانستان سه‌رقاڵی راهێنانن به سه‌ربازانی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و جه‌نگ له دژی تیرۆریستان.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.