په‌رتووكی (چه‌مكی مافی مرۆڤ) كه په‌رتووكێكی پرۆگرامی خوێندنه له ژماره‌یه‌ك له كۆلیژ و په‌یمانگاكانی كوردستان له لایه‌ن مامۆستا رۆژگار شێخانی مامۆستای زانكۆ ئاماده كراوه، وه‌كو ئه‌ركێكی نیشتمانی و خزمه‌ت كردن به قوتابیانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م په‌رتووكه به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌شكرد.
له‌م باره‌شه‌وه مامۆستا رۆژگار شێخانی ئه‌وه‌ی به زاری كرمانجی راگه‌یاند : له ماوه‌ی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم ژماره‌یه‌ك په‌رتووكی پرۆگرامیم بۆ چه‌ند كۆلێژ و په‌یمانگایه‌ك له سنوری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده دابین كرد، ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی كار رایی و ئاسانكاری بۆ قوتابیانی خۆشه‌ویست بووه له په‌رتووكه‌كانیشم بۆ هه‌ریه‌ك له كۆلێژه‌كانی زانسته سیاسیه‌كان و ئاداب به شه‌كانی كۆمه‌ڵناسی و كاری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه ، وه كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بونیاد به‌شی زانستی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یمانگای كوردستان بۆزانستی كۆمپیوته‌ر بووه، ئامانجیشم له‌م كاره ته‌نیا خزمه‌ت كردن بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌م په‌رتووكه بگه‌ینینه ده‌ستی زۆرترین قوتابی ئه‌وانیش سوودێكی لێ ببینن،به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له‌داهاتوو كاری باشتر و زیاتر ئه‌نجام بده‌ین بۆ خزمه‌ت كردنی زیاتری قوتابیان له كۆلێژ و په‌یمانگاكان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.