Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:51

مۆسکۆ.. له‌ڕێگه‌ی روخسارته‌وه‌ کرێی بلیتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بده‌!

كاتی پێویست بۆ سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ماكسیم دیانكۆڤ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌كانی مۆسكۆ گوتی، ده‌سته‌ڵاتداران پلان داده‌نێن بۆ به‌كارهێنانی ئامێرێكی زیره‌ك، كه‌ زانیاری په‌یوه‌ست به‌ داتاكانی بایۆمه‌تری هه‌موو سه‌رنشینێكی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌كاتی كڕینی بلیت ده‌خوێنێته‌وه‌.

ئه‌م ته‌كنیكه‌ رێگه‌ ده‌دات به‌ گه‌شتیاران بۆ تێپه‌ڕبوون به‌ ده‌رگایه‌كی خولاوه‌ له‌ وێسته‌گه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بێئه‌وه‌ی بلیته‌كه‌ی نیشان بدات.

ماكسیم دیانكۆڤ، روونیكرده‌وه‌، ئه‌م سیسته‌مه‌ زیره‌كه‌ ئۆتۆماتیكی خۆی دیاری ده‌كات ئایا سه‌رنشینی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ بلیتی كڕیوه‌ یان نا.

دیانكۆڤ، گوتی، له‌ئێستادا تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره‌ به‌به‌شداری كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری "كیڤسكی" له‌ مۆسكۆ و، وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری "سۆلنچنایا"ی گه‌وره‌ كه‌ چه‌ند چواڕیانێكی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر لێی كۆده‌بێته‌وه‌.

پسپۆڕانی ته‌كنه‌لۆژیا پێیانوایه‌، ناسینه‌وه‌ی روخسار له‌كاتی تێپه‌ڕبوون به‌نێو ده‌رگای خولاوه‌ زۆرباش و خۆشتره‌ بۆ دانیشتووانی مۆسكۆ و ده‌وروبه‌ری، چونكه‌ كاتی پێویست بۆ سواربوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ دژه‌ تیرۆری كوردستان

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.