ڤیتامین D یه‌كێكه له باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینه‌كان بۆ له‌شی مرۆڤ له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه، ڕه‌نگه ئاسایی بێت به‌لاته‌وه نیشانه‌كانی كه‌می ڤیتامین D پشت گوێ بخه‌یت، به‌ڵام ناسینه‌وه‌ی ئه‌م نیشانانه‌ش گرنگن.
ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه مانایی وایه له‌شی تۆ پێویستی به ڤیتامین D زیاتر هه‌یه و كه‌می ئه‌م ڤیتامینه گرنگه‌ت هه‌یه:
1-لاوازی ماسولكه‌كان: ئه‌گه‌ر هه‌ستت به شه‌كه‌تی گشتی و لاوازی ماسولكه‌كان كرد، ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت تا پشكنینت بۆ بكات.
2-ئازاری ئێسكه‌كان: دووركه‌وتنه‌وه له تیشكی خۆر و به‌ربوومه شیره‌مه‌نییه‌كان ڕه‌نگه ببێته هۆی كه‌می ڤیتامین D ، ئه‌مه‌ش دواجار ده‌بێته هۆی ئازاری ئێسكه‌كان.
ڕه‌نگه سه‌خت بێت ئه‌مه له ئازاری ماسولكه یان جومگه‌كان جیابكرێته‌وه، به‌ڵام ده‌توانرێت له‌ڕێگای وێنه‌ی تیشكی ئێكس ڕه‌ی و ئێم ئاڕ ئایه‌وه، سه‌رچاوه‌ی ئازاره‌كه‌ت ده‌ستنیشان بكرێت و دواتر ئه‌گه‌ر كه‌می ڤیتامین D هۆكاره‌كه بێت ده‌توانیت ڤیتامین D بخۆیت، كه له‌ده‌رمانخانه‌كاندا هه‌یه، باشترین جۆری جێگره‌وه‌ی ڤیتامین D بریتیه له ڤیتامین D3 چونكه له‌و جۆره‌یه كه له‌ش خۆی به‌رهه‌می ده‌هێنێت.
3-كێشه‌ی به‌رده‌وامی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان: لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه ڤیتامین D ره‌نگه یارمه‌تیده‌ربێت له‌دژی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به‌تایبه‌تی له منداڵاندا، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ش كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌بێت ئه‌وا ڕه‌نگه كه‌می ڤیتامین D هۆكار بێت.
4-ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سه‌ر: ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر پزیشكه‌كان پرسیاریان له دایكه‌كان ده‌كرد كه ئایا سه‌ری منداڵه ساواكانیان زیاتر له حاڵه‌تی ئاسایی ئاره‌قده‌كاته‌وه.
ڕه‌نگه ئه‌و حاڵه‌ته نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه‌می ڤیتامین D بێت، ئه‌گه‌ر تۆ شیری خۆت به منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت واباشتره زیاتر ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین.
5-خه‌مۆكی
6- هه‌وكردنی درێژخایه‌ن
7- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ
8- نه‌خۆشی سه‌ده‌فی
9- ئازاری درێژخایه‌ن
10-شه‌كه‌تی
11-به‌رزی فشاری خوێن
12-تێكچوونی میزاج
13-نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گورچیله
14-كه‌م هێزی
15-دوای سه‌رووی 50 ساڵی چه‌ندین گۆڕانكاری هه‌ن كه جه‌سته‌ت هه‌میشه كه‌می كه‌می ڤیتامین D هه‌بێت، چونكه جه‌سته‌ت به‌هۆی ته‌مه‌نته‌وه ناتوانێت به‌شی پێویست له‌م ڤیتامینه به‌رهه‌مبهێنێت، بۆیه پێویسته هه‌میشه دڵنیابیته‌وه كه بڕی پێویست له‌م ڤیتامینه له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌وه ده‌ستده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین دی كامانه‌ن:
تیشكی خۆر سه‌رچاوه‌یه‌كی سروشتی باشه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت ڤیتامین دی دروست بكات.
ماسی به‌تایبه‌تی ماسی سه‌له‌مون، ماكرێڵ.
شیر و ماست و په‌نیر، شه‌ربه‌تی پرته‌قاڵ، هه‌ندێك جۆری قارچك وه‌كو قارچكی سپی.
زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و جگه‌رو سنگی مریشك.چاوی هه‌موتان ماچ ئه‌كه‌م.
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.