ژماره‌ی كیلۆمه‌تری رۆیشتوی ئۆتۆمبێل یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه پێویسته هه‌موو كه‌س پێش كڕینی هه‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌كارهاتوو بیزانێت.
1- پشكنین بۆ داشبۆردی دیاریكردنی خێرایی بكه: هه‌موو ئۆتۆمبێلێك له‌داشبۆرده‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێك ژماره هه‌یه كه گێجی به‌نزین و خێرایی و گه‌رمی و كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێدایه، پشكنین بۆ ئه‌م به‌شه بكه و دڵنیابه‌ره‌وه هیچ بورغویه‌ك یان به‌شێكی نه‌كرابێته‌وه یان به‌شێكی له‌كار نه‌خرابێت، ئه‌گه‌ر جۆره گۆرانكاریه‌كت به‌دی كرد، ئه‌وه بزانه ده‌ستكاری كیلۆ مه‌تری كراوه.
2- پشكنینی تایه‌كان: ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێك ژماره‌ی رۆشتنی كیلۆ مه‌تره‌كه‌ی 4000 هه‌زار بو،ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایه‌كانی له‌و په‌ری باشی و نوێیدایه، بۆیه پێویسته قوڵی گۆیه‌كان له 1.5875 ملم كه‌متر نه‌بێت.
3- داوای وه‌ره‌قه‌ی زانیاری بكه: داواكردنی وه‌ره‌قه‌ی زانیاری ئۆتۆمبێل زۆر گرنگه، چونكه له‌كاتی سه‌یركردنی هه‌ر كوژانه‌وه یان ده‌ستكاری كردنێكت به‌دی كرد، ئه‌وه گومانت له زانیارییه‌كان هه‌بێت و دڵنیابه بۆ مه‌به‌ستێك ئه‌و زانیاریانه ده‌ستكاری كراوه.
4- پێی به‌نزین‌و ئیستۆپ: له به‌شی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، پشكنین بۆ پێی به‌نزین و ئیستۆپ بكه، ئه‌گه‌ر سه‌یرت كرد ئۆتۆمبێله‌كه زۆر كه‌م رۆیشتوه، به‌ڵام پێی به‌نزین و ئیستۆپه‌كه زیاتریان لێخوراوه، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆ مه‌تره‌كه‌ی كراوه.
5- به‌راورد له نێوان ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل و رۆشتنی بكه: ئۆتۆمبێل به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ساڵانه 19000 كیلۆ مه‌تر ده‌بڕێت، له حاڵه‌تێكیشدا ته‌مه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه 5 ساڵ بوو، ئه‌وه پێویسته كیلۆ مه‌تری ئۆتۆمبێله‌كه نزیكه‌ی 95000 بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به جیاوازیه‌كی زۆر كرد، ئه‌وه دڵنیابه ده‌ستكاری كیلۆمه‌تری رۆشتوی ئۆتۆمبێل كراوه.
سه‌رچاوه -
Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.