ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسینی سه‌ردانی هونه‌رمه‌ند (محه‌مه‌د ئه‌حمد ئه‌ربیلی) یان كرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێك هاتبوون له ( كه‌نعان خه‌يلانی سه‌رۆكی فاركسیۆنی پارتی له پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دكتۆر كرمانج و عیماد ره‌فعت ) له‌م سه‌ردانه‌دا هیوای چاك بوونه‌وه‌یان بۆ خواست.
شایانی باسه ھونه‌رمه‌ند و مامۆستای گه‌وره (محه‌مه‌د ئه‌حمد ئه‌ربیلی) ماوه‌یه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه و باری ته‌ندروستی ناجێگیره .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.