به پێچه‌وانه‌ی تره‌مپ كه وڵاتانی ئه‌فریقیی به بیره‌كانی ئاوه‌ڕۆ ناو بردووه، كچه‌كه‌ی له گه‌ڵ گه‌نجێكی عه‌ره‌بی ئه‌فریقی په‌یوه‌ندی سۆزداریی هه‌یه.
له كاتێكدا كه دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته، ئه‌فریقای وه‌ك بیری ئاوه‌ڕۆ ناو بردبوو، ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه تیفانی تره‌مپ له گه‌ڵ گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندێكی نایجڕیایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی په‌یوه‌ندی سۆزداریی هه‌یه.
تیفانی تره‌مپ ئه‌مساڵ مایكڵ بۆلاس گه‌نجێكی عه‌ره‌بی له شاری لاگۆسی پایته‌ختی پێشووی نایجڕیا بۆ ویلایه‌تی فلۆریدا بانگهێشت كردووه.
بنه‌ماڵه‌ی بۆلاس كه له ئێستادا له شاری له‌نده‌ن ژیان به سه‌ر ده‌به‌ن، خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ن كه له بواری فرۆشتنی ئۆتۆمبێل و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار چالاكی ده‌كات.
تره‌مپ پێشتر و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس له كۆشكی سپی به ئاماژه به‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له وڵاتانی ئه‌فریقاوه چوونه‌ته ئه‌مریكا، وتی: بۆ ئه‌م هه‌موو كه‌سه له‌و وڵاتانه‌وه كه وه‌ك بیری ئاوه‌ڕۆن، موڵه‌تی هاتنه‌وه‌یان بۆ ئه‌مریكا پێدراوه؟ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه خه‌ڵكی هائیتی گیرۆده‌ی نه‌خۆشی ئایدزن.
سه‌رچاوه / جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.