له ئه‌نجامی شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌خوڕ، بروسكه و ھه‌وره تریشقه كه سه‌رانسه‌ری میسری گرتووه‌ته‌وه، ئاگرێك له عه‌مبارێكی نه‌وت كه‌وته‌وه.
ئاژانسی ھه‌واڵیی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی پاراستنی شارستانی به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ھێزه چه‌كداره‌كان له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه باكووری میسر توانیویانه ئه‌و ئاگره كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه له عه‌مبارێكی نه‌وت سه‌ربه كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌سكه‌نده‌رییه كه‌وتبوویه‌وه.
سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی ئه‌سكه‌نده‌رییه، مدحه‌ت به‌ھجه‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئاگره‌كه له ئه‌نجامی شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌خوڕ، بروسكه و ھه‌وره تریشقه له عه‌مباری كۆمپانیاكه‌یان كه‌وتبوویه‌وه، به‌ڵام ھیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه.
ھه‌روه‌ھا له ئه‌نجامی شه‌پۆلی باران بارینه بهخوڕهكه، ھه‌ریه‌كه له به‌نده‌ره‌كانی بوغازی و ده‌خیله له ئه‌سكه‌نده‌رییه و برلس له كهفرئهشێخ له ده‌لتای نیل باكووری میسر داخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.