به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له ٢٧ هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی كه‌لتوری میزۆپۆتامیا له وڵاتی توركیا هونه‌رمه‌ندی كوردی خۆراسانی (یه‌ڵدا عه‌باسی) سه‌ردانی توركیای كرد، به‌ڵام له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا ،تائێستا هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه .
گۆرانی بێژ یه‌ڵدا عه‌باسی ساڵی ١٩٨٧ له شاری شیروان له دایكبووه و له شاری قوچان ده‌ستی به خوێندن كردووه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری به‌ده‌ستهێناوه، له دواتردا ده‌ستی كردووه به گۆرانیوتن و به زیندووكردنه‌وه‌ی موزیكی ڕه‌سه‌نی باكوری خۆراسان ده‌ستی پێكردووه، یه‌ڵدا به گه‌نجترین ژه‌نیاره‌كانی ئامێری دووتار داده‌ندرێت و چه‌ندین جار له پێشبڕكێ جۆراوجۆره‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه.
شایانی باسه نیاز وایه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ئه‌م مانگه‌ی ٢٧ هه‌مین ساڵیادی ناوه‌ندی كه‌لتوری میزۆپۆتامیا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ ئه‌و یاده بانگهێشتكرابوون كه یه‌كێك له‌وانه یه‌ڵدا عه‌باسی بوو.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.