Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:32

تره‌مپ هێزه‌ر ناوێرتى وه‌ک باڵێوز ده‌ستنیشانکرد

سه‌رۆكى ئه‌مریكا و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌
تره‌مپ هێزه‌ر ناوێرتى وه‌ك باڵێوز ده‌ستنیشانكرد
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵیكى ڕۆیته‌رز، دوو به‌رپرسى كۆشكى سپى ڕۆژى پینجشه‌ممه‌ 6ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، رایانگه‌یاند: دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هێزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستنیشانكرد وه‌ك باڵێوزى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

دوو به‌رپرسه‌كه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه‌ كه‌ تره‌مپ كه‌سێكى دیارى كردووه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كه‌ پێشتر هیچ ئه‌زموونێك و شارازاییه‌كى سیاسى نییه‌ تا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پێشهاتى هه‌ستیار له‌ جیهان بكات.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ به‌رپرسه‌كان كه‌ نه‌یان ویستووه‌ ئاماژه‌ به‌ ناویان بدرێت، چاوه‌ڕێ كڕاوه‌ بڕیاره‌كه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت له‌ به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى 7ى كانوونى یه‌كه‌م، ده‌ستنیشان كردنى هێزه‌ر ناوێرت بۆ ئه‌و پۆسته‌ ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى پێویسته‌.

هێزه‌ر ناوێرتی ته‌مه‌ن 48 ساڵ و گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌وانه‌یه‌ جێگه‌ى نیكی هایلى بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك هایلى له‌ تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ رایگه‌یاند له‌وانه‌یه‌ له‌ كوتایى ساڵى 2018 پۆسته‌كه‌ى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌جێ بهێڵێت. 

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕه‌تیان كرده‌وه‌ كه‌ تێبینى له‌و باره‌یه‌وه‌ بده‌ن و هه‌روه‌ها هێزه‌ر ناوێرت هیچ وڵامێكى له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌.

هێزه‌ر ناوێرت په‌یامنێرى ده‌نگوباسى كه‌ناڵى فۆكس نیوز بوو له‌ مانگى نیسانى ساڵى 2017 و پۆستى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى پێدرا و سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیش به‌ناوى بریكارى وه‌زاره‌ت بۆ دبلۆماسێتى گشتى و كاروبارى گشتى ناوبرا.

ئاماده‌كردن وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.