Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:48

ئه‌مریکا.. به‌هۆی هه‌بوونی بۆمب، باڵه‌خانه‌ی که‌ناڵی سی ئێن ئێن چۆڵکرا

پۆلیس جاده‌ و كۆڵانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌رووی هاووڵاتیان داخست
ئه‌مریكا.. به‌هۆی هه‌بوونی بۆمب، باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن چۆڵكرا
کوردستان TV
100%

به‌هۆی هه‌واڵی بوونی بۆمبه‌وه‌، باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن له شاری‌ نیویۆرك چۆڵكرا. 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو پۆلیسی نیۆیۆرك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نه‌ناسراوی پێوه‌كرا گوایه‌‌ باڵه‌خانه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن به‌ پێنج بۆمب مینڕێژكراوه و ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌، هه‌ر زوو پۆلیس جاده‌ و كۆڵانه‌كانی ناوچه‌كه‌ی به‌رووی هاووڵاتیان داخست و‌ سه‌رجه‌م باڵاخانه‌كه‌شی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی چۆلكرد. 

دیاره‌ باڵاخانه‌ی تایم وارنه‌ر سه‌نته‌ر ده‌كه‌وێته‌ ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌ و هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی له‌و باڵاخانه‌یه‌دایه‌. ‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی نیۆیۆرك رایگه‌یاند: دوای گه‌ڕان و پشكنینی سه‌رجه‌م باڵاخانه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌كانیانه‌وه‌، له‌ ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی سه‌ر باڵاخانه‌كه‌ كۆتاییان پێهاتووه‌. 

هه‌وره‌ها ره‌وشی باڵاخانه‌ی تایم وارنه‌ر سه‌نته‌ر‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و شه‌قامی په‌نجاو هه‌شتیش كه‌ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كه‌وه‌ داخرابوو، به‌ڕووی هاتوچۆ و پیاده‌دا كراوه‌ته‌وه‌ و دۆخه‌كه ته‌واو‌ ئاساییه‌. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.