دوای دوو مانگ ركابه‌ریی سه‌خت له نێوان 3 كاندیدی رێبه‌رایه‌تیی حزبی " دیموكرات كریستیان "ـی ئه‌ڵمانیا، كۆنگره‌ی سه‌تاسه‌ریی ئه‌م حزبه رۆژی هه‌ینی 7ـی دیسه‌مبه‌ر بڕیاریدا كه خاتوو " ئانێ گرێت كارێن باوێر " وه‌ك رێبه‌ری ئه‌م حزبه هه‌ڵبژێرێت و به‌مجۆره ئه‌نگێلا مێركل دوای 18 ساڵ و به خواستی خۆی پۆستی رێبه‌رایه‌تیی ئه‌م حزبه‌ی به‌جێهێشت.
خاتوو مێركل له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی وتارێكی ئه‌وه‌نده وروژێنه‌ری پێشكه‌ش كرد كه ئاماده‌بووان بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك چه‌پڵه‌یان بۆی لێدا و زۆرێك له‌وانیش لافیته‌ی " سوپای سه‌رۆكیان " به‌ده‌سته‌وه گرتبوو.
خاتوو مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ رایگه‌یاند كه چیتر نابێته‌وه كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیی حزبه‌كه‌ی. هه‌ر له‌وكاتیشه‌وه ئانێ گرێت كارێن باوێر سكرتێری گشتیی حزبه‌كه و " فریدریش مێرتس " سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی حزبه‌كه له ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ و " یێنس سپاهن " وه‌زیری ته‌ندرووستیی ئه‌ڵمانیا خۆیان كاندید كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی رێبه‌رایه‌تیی حزبی سۆسیال دیموكرات.
له وتاره‌كه‌ی خۆیدا ئه‌نگێلا مێركل به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی خاتوو ئانێ گرێت بكات، هه‌مووانی له‌وه تێگه‌یاند كه ئه‌م خاتوونه بۆ پۆستی رێبه‌رایه‌تیی حزب له دوو پیاوه ركابه‌ره‌كه‌ی دیكه باشتره.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.