رێكس تیله‌رسن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له میانی به‌شدارییكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی سی بی ئێسدا، باسی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی كرد. تره‌مپ له وه‌ڵامی گوته‌كانی تیله‌رسندا له تویته‌ره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تیله‌رسن خاوه‌نی توانای عه‌قڵیی پێویست نه‌بوو، هێنده‌ی تاشه به‌ردێك بێ مێشك بوو.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه :مایك پۆمپیۆ زۆر باش كارده‌كات. وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه، رێكس تیله‌رسن، خاوه‌نی توانای عه‌قڵیی پێویست نه‌بوو. هێنده‌ی تاشه به‌ردێك بێ مێشك بوو، نه‌متوانی به‌و خێراییه‌ی كه پێویست بوو له ده‌ستی رزگارم بێت. به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌سات ئامێز ته‌مبه‌ڵ بوو. له ئێستادا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دۆخێكی نوێ و هاندانێكی مه‌زن هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.