ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی باشترین ئه‌و گۆشتانه‌ی ئاشكراكردووه كه سود به دڵ و ماسولكه‌كان و كۆئه‌ندامی به‌رگری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و له‌نێوانیشیان ئه‌م 4 جۆره له‌پله‌كانی پێشه‌وه هاتون .
1. گۆشتی كه‌روێشك:
زانایان ئاشكرایانكردووه گۆشتی كه‌روێشك بۆ له‌شی مرۆڤ به‌سود ترینه و له‌كاتی خواردنی ئاسان هه‌رس ده‌بێت و بڕێكی زۆر پرۆتینی تێدایه و توشی قڵه‌ویمان ناكات .
2. گۆشتی جۆره‌كانی ئاسك :
ئه‌م گۆشته ناوچه‌كانی ڕوسیا و ئه‌سكه‌نده‌نافیا زۆر ده‌یخۆن و سودێكی زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و برێكی زۆر ڤیتامین "بی"تێدایه .
3. گۆشتی ماسی :
شاره‌زایان هه‌میشه ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره گۆشته بخۆین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برێكی زۆر ماده‌ی دژه‌ئۆكسان و ئۆمیگا سێ و فۆسفۆری تێدایه و سودی زۆری بۆله‌ش ده‌بێت .
4. گۆشتی قه‌ل و مریشك :
گۆشتی باڵنده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سودی زۆریان بۆ له‌ش ده‌بێت و بڕێكی زۆر پرۆتینمان پێده‌به‌خشن .
سه‌رچاوه/ دكتۆری ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.