خاتوو مێنگ وێنژوو كه یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رانی باڵای كۆمپانیای چینیی " هوواوی " و له ئێستادا له كه‌نه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ره، رۆژی هه‌ینیی خرایه به‌رده‌م دادگا و داواكارانی گشتیی ئه‌مریكال ئه‌ویان به تێپه‌ڕاندنی سزاكانی سه‌ر ئێران تۆمه‌تبار كرد له نێوان ساَلانی 2009 تا 2014. ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ناوبراو به 30 ساڵ زیندان سزا بدرێت.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره باڵایه‌ی كۆمپانیای هوواوی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له رێگه‌ی كۆمپانیای " سكای كام " كه یه‌كێكه له كۆمه‌ڵه كۆمپانیاكانی ژێر چاودێریی كۆمپانیای هوواویی، له ساڵانی 2009 تا 2014 سزاكانی ئێرانی له به‌رژه‌وه‌ندی تاران تێپه‌ڕاندووه و یارمه‌تیی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیداوه.
دادگاییكرانی رۆژی هه‌ینی 7ـی دیسه‌مبه‌ر واته رۆژی رابردووی خاتوو مێنگ وێنژوو بۆ ئه‌وه بوو لێكۆڵینه‌وه بكرێت كه ئایا ده‌توانرێ بارمته‌ی یاسایی بۆ ناوبراو دابنرێ تا به‌شێوه‌ی كاتیی ئازاد بكرێت یان نا.
ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م خاتوونه راده‌ستی حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكرێت.
خاتوو مێنگ وێنژوو كه ته‌مه‌نی 46 ساڵانه و كچی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای هوواوییه، له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا له كه‌ندا ده‌ستگیركرا، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته هه‌واڵی ده‌ستگیركرانی ناوبراویان رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاوكرده‌وه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.