Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:33

به‌م خواردنانه‌ پارێزراو ده‌بی لەشێرپەنجەی پرۆستات

له‌راگه‌یاندراوی ته‌ندروستى
کوردستان TV
100%


هەمیشە پیاوان ترسیان هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، سەرباری ترسەكانیان زۆرینەی پیاوان زانیاری زۆریان لەبارەی ئەم نەخۆشیە و چۆنیەتی خۆپاراستن نیە.

هەرچەندە تائێستا هۆكاری سەرەكی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات دیار نیە، بەڵام هەندێك هۆكار هەیە كەرێژەی تووشبوون بەم نەخۆشیە زیاد دەكات وەك هۆكاری بۆماوەیی و شێوازی سیستمی خۆراك، قەڵەوی و كێشی زیاد و زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنی تستوستیرون و لەدوای تەمەنی پەنجا ساڵیەوە رێژەی تووشبوون زیاد دەبێت.

زۆرێك لەبەڵگە و لێكۆڵینەوە زانستیەكان هەیە كەسیستمی خۆراكی لەگەڵ گرتنەبەری شێوازی ژیانی تەندروست رۆڵیكی گرنگی هەیە لەكەمكردنەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات، ئەمانەش چەند رێوشوێنێكی خۆپاراستنن:

* خواردنی تەماتە و شووتی: دەوڵەمەندن بەمادەی لیكوبینی دژە ئۆكسان و دەركەوتووە ئەو پیاوانەی ئەم جۆرە بەروبومانە دەخۆن رێژەی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات كەم بۆتەوە.

* میوە و سەوزەوات: بەكارهێنانی لەخۆراكی رۆژانە چونكە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزا جیاوازەكان و ئەوانیش تووشبوون بەشێرپەنجە كەمدەكەنەوە.

* خواردنی ماسی: مادەی ئۆمیگا 3 كەلەناو ماسیدا هەیە رۆڵی هەیە لەكەمكردنەوەی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.

* خواردنی سۆیا: مادەی ئایسوفلافونی تێدایە و یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات، ئەو مادەیە لەچای سەوزدا هەیە.

* خواردنەوەی قاوە: زۆرینەی لێكۆڵینەوەكان دەریان خستووە خواردنەوەی قاوە رێژەی تووشبوونی شێرپەنجەی پرۆستات لە11% كەمدەكاتەوە.

* وەرزشكردن: زیادبوونی كێش و قەڵەوبوون دەبێتە هۆی كۆبونەوەی چەوری لەناوچەی كەمەر و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.

* دووركەوتنەوە لە هەندێك خواردن: خواردنی گۆشتی سوور و گۆشتی ئامادەكراو و شیری پڕچەوری، چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات.

* چەوری تێر: بەپێی لێكۆڵینەوەكان ئەم مادەیە پەیوەندی هەیە بەبەرزبوونەوەی مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ و شێرپەنجەی پرۆستات.

* دووركەوتنەوە لە جگەرە كێشان: جگەرەكێشان پەیوەندی هەیە بەزۆرێك لەنەخۆشی و كێشە تەندروستیەكان و تووشبوون بەشێرپەنجە بەهەمووی جۆرەكانیەوە.

سه‌رچاوه‌ - تەندروستی سلێمانی

شوان عه‌زیز

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.