Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:03

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمال نەبەز کرد

خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە
کوردستان TV
#6 #7
100%

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جەمال نەبەز كرد به‌هۆی كۆچی دوایی بیرمەندی گەورەی گەلەکەمان مامۆستا جەمال نەبەز ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
 
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. جه‌مال نه‌به‌ز
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی بیرمەندی گه‌له‌كه‌مان پڕۆفیسۆر دكتۆر (جه‌مال نه‌به‌ز)ـم پێگه‌یشت.

پڕۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز خزمه‌تی زۆری به‌ بواری رۆشنبیری و هۆشیاریی كردووە و جێ دەستی دیارە و بەرهەم و كارەكانی جێگەی پێزانینە.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی ئێوە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سه‌رجه‌م ڕووناكبیر و نووسه‌ران و ڕۆشنبیران ده‌كه‌م.
لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
 
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.