Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:18

سەرۆک بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی کرد

درێژایی ته‌مه‌نی بەرانبەر میلله‌ته‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌ی وه‌فادار بووه‌
کوردستان TV
#6 #7
100%

سەرۆک بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به‌(حه‌سه‌نی مامه‌ عه‌به‌) كرد به‌هۆی كۆچی دوایی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی

بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و كه‌سایه‌تی دیاری شارباژێر لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ناسراو به‌(حه‌سه‌نی مامه‌ عه‌به‌)م پێگه‌یشت.

لیوا عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی یه‌كێك له‌و فه‌رمانده‌ بوێر و دڵسۆزانە بوو، كه‌‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نی بەرانبەر میلله‌ته‌كه‌ی و رێبازه‌كه‌ی وه‌فادار بووه‌.

له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هه‌ڤاڵان و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو كاك عه‌بدوڵڵا ساڵح نۆدێی ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانم.

لە خوای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
8ـی12ـی2018

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.