ن/ جه‌مالی ده‌لاك
كه‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ڕۆژانێك به‌وپه‌ری هه‌ست و دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تیان به‌هونه‌ری نه‌ته‌وه‌كه‌یان كردووه جا لهههربوارێكی هونه‌ردا بێت ، به‌ڵام ئه‌مرۆ لهبهرچاونین و به‌هه‌رهۆكارێك بووبێت دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و درێژه‌یان به‌كاره هونه‌رییه‌كه‌یان نه‌داوه.
خوێنه‌ری هێژا ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه هونه‌رمه‌ندێكی بواری موزیك و گۆرانییه كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر خزمه‌تی به‌هونه‌ری موزیك و گۆرانی كوردی كردووه و به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌نێو دنیا جوان فراوانه‌كه‌ی هونه‌ر نابیندرێت و په‌راوێزخراوه ، هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ست و پهنجهزێرین و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ئامێره شیرینه‌كه‌ی چێژی هونه‌ری پێبه‌خشیوین ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( ڕه‌حیم ره‌سوڵ ) ه ناسراو به ( ڕه‌حیمی باڵه‌بان یان ڕه‌حیمی نه‌ی )
به‌رله‌وه‌ی بێمه سه‌رباسی ئه‌وهونه‌رمه‌نده فه‌رامۆشكراوه كهبهخۆیی و باڵهبانهكهیهوه درێژه پێده‌ری رێگاپیرۆزهكهی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان ( حه‌سه‌نی حاجی قاسم _ حه‌سه‌نی نه‌ی ) و ( ئه‌حمه‌د داووده ) و ( جه‌مال شادان) كاك ڕه‌حیم به‌هه‌ست و په‌نجه شیرینه‌كانی ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ئه‌و هونه‌ره چێژ به‌خشه بوو ، دوای كاك ڕه‌حیم خۆشبه‌ختانه ئێستا كۆمه‌ڵیك هونه‌رمه‌ندی ئازیز و ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگین و پڕ سۆز له‌وبواره‌دا ئامێری باڵه‌بان ده‌ژه‌نن كه جێی دڵگهشییه ،
هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی باڵه‌بان له‌ماوه‌ی ژیانیدا خزمه‌تێكی زۆری هونه‌رمه‌ندانی كردووه ، لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت به‌دڵ سپاس و ستایشی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی بكه‌م كه ده‌ستی هاوكاری بۆ هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی باڵه‌بان درێژكردوو له‌چه‌ندین ئاهه‌نگ و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌شداری پێكرد ، وه‌هه‌روه‌ها له‌ڕیكه‌وتی 24/10/1984 له‌شاری سلێمانی به‌ئامێری ( باڵه‌بان و ساز) به‌شداری ئاهه‌نگێكی هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی كردووه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند ساڵیكه ئه‌وهونه‌رمه‌نده خۆشه‌ویسته دووره له‌كاری هونه‌ری ، هۆكاری سه‌ره‌كی ئهودابڕانه له‌هونه‌ر نه‌داری و كه‌مده‌رامه‌تی بووه ، به‌داخه تائێستا هونهرنهبۆته هۆكار بۆدابینكردنی بژێوی ژیانی هونه‌رمه‌ند ، لێره‌وه داواكارم وپێشنیار ده‌كه‌م بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان كه هه‌وڵ بده‌ن كه‌ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ست و په‌نجه زێڕینه به‌هونه‌ر و ئامێرهشیرینهكهی شاد بكه‌نه‌وه‌و بانگهێشتی بكه‌ن به‌مه‌راسیمێكی شایسته ریزلێنانی بۆبكرێت و ڕێز بۆ ئه‌و مێژووه هونه‌رییه پڕ به‌خششه‌ی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی باڵه‌بان دابنێن .
ساڵی 2005 ساڵی خه‌زانی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان بوو كه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌تواناو ئازیزی گه‌له‌كه‌مان بۆهه‌میشه به‌جێیان هێشتین به‌ڵام هونه‌ره‌كه‌یان بۆهه‌میشه به‌به‌رزی و پیرۆزی وزیندۆیهتی ماونه‌ته‌وه ، زۆربه‌داخه‌وه ساڵی 2018 ساڵی هه‌ڵوه‌رینی گهڵاسهوزو پڕبهپیتهكانی دنیای ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی بوو كه‌ماوه‌یه‌كه زۆر له‌و كه‌سایه‌تیه ئازیزانه هێدی هێدی به‌جێمان دێڵن ڕۆحیان شاد و گڵكۆكانیان هه‌میشه چراخان بێت .
تكایه با ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئازیزه ( ڕه‌حیمی باڵه‌بان ) ئاشت بكه‌ینه‌وه و ڕیزی لێبگرین ، كاتێك به‌جێمان دێلێ هه‌رچیه‌ك بڵیین و بنووسین و به‌شان و باڵیدا ههلبدهین ئه‌وكاته هیچی لێ شین نابێت ، هیوای ته‌ندروستی باش و پڕ ئارام و ته‌مه‌ندرێژی بۆهونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی باڵه‌بان ده‌خوازم .
بهسپاسێكی زۆره‌وه وێنه‌كانم له‌ئه‌رشیفه به‌نرخه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ئه‌نوه‌رقه‌رداخی وه‌رگرتووه .
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.