به‌پێى هه‌واڵیكى ڕۆیته‌رز، له كۆتایى ئه‌مساڵ جۆن كیلى به‌رپرسی كارمه‌ندانى كۆشكى سپى واز له پۆسته‌كه‌ى ده‌هێنێ.
دوێنى شه‌ممه 8ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له كاتى به‌جێهێشتنى كۆشكى سپى و ئاماده‌بوونى بۆ یارى ساڵانه‌ى تۆپى پێى نێوان سوپا و ئه‌كادمیایى هێزى ده‌ریایى له ویلایه‌تى فیلادێلفیا، به ڕۆژنامه‌وانى راگه‌یاند: جۆن كیلى له كۆتایى ئه‌مساڵ واز له پۆسته‌كه‌ى دێنێت و پێ ده‌چێت له دوو ڕۆژى داهاتوو ناوى كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته رابگه‌یه‌نم.
جۆن كیلى كه پێشووتر به‌ڕێوبه‌رى وه‌زاره‌تى ئاسایشى ناوخۆ بوو پێش ئه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى كارمه‌ندانى كۆشكى سپى وه‌ربگرێت، تره‌مپ له باره‌ى جۆن گوتى: " ئه‌و پیاوێكی مه‌زنه و من خزمه‌تكردن و كاره‌كانى به‌رز ده‌نرخێنم".
به‌رپرسێكى كۆشكى سپى به ڕۆیته‌رزى راگه‌یاندووه: دوناڵد تره‌مپ له گفتوگۆ بووه ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له‌گه‌ڵ نی‌ك ئایه‌رز یاریده‌ده‌رى گه‌وره‌ى جێگرى مایك پێنس ده‌رباره‌ى وه‌رگرتنى پۆستى به‌رپرسی كارمه‌ندانى كۆشكى سپى به ماوه‌ى 2 ساڵ به‌ڵام ئایه‌رز به‌هۆى سه‌رقاڵى خێزانییه‌وه ته‌نها كه 2 منداڵى گه‌نجى هه‌یه ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه ته‌نها خزمه‌ت بكات تا به‌هارى 2019.
جێى ئاماژه‌یه جۆن كیلى ته‌مه‌ن 68 ساڵ له دایكبووى ویلایه‌تى بوستنه و له هه‌مان ویلایه‌ت گه‌وره بووه و له كاره‌كانى سه‌ركه‌وتوو بووه و له مانگى ته‌مموزى ساڵى 2017، پۆستى به‌رپرسی كارمه‌ندانى كۆشكى سپى پێدرا.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.