Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:43

چین: ئازاد نه‌کردنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی کۆمپانیای هوواوی ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری بۆ که‌نه‌دا ده‌بێت

ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م تۆمه‌ته‌ له‌سه‌ر خاتوو وانژوو بسه‌لمێنرێت، له‌وانه‌یه‌ 30 ساڵ زیندانی بكرێت
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی چین باڵیۆزی كه‌نه‌دای بانگكردووه‌ تا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕێت سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی خاتوو مێنگ وانژوو به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی كۆمپانیای " هوواوی ".

حكومه‌تی چین له‌م بانگكردنه‌دا به‌ باڵیۆزی كه‌ندای وتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و كه‌نه‌دا ئه‌م هاوڵاتییه‌ چینییه‌ ئازاد نه‌كات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجامی زۆر توند داوێنی ئه‌م وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.

خاتوو مێنگ وانژوو كه‌ كچی سه‌رۆكی كۆمپانیای " هوواوی "ـه‌، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ كه‌نه‌دا ده‌ستگیركراوه‌ و تۆمه‌ته‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان ساڵانی 2009 تا 2014 یارمه‌تیی ئێرانیداوه‌ تا سزاكانی سه‌ر خۆی تێپه‌ڕێنێت كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆی دیاریكرابوو.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م تۆمه‌ته‌ له‌سه‌ر خاتوو وانژوو بسه‌لمێنرێت، له‌وانه‌یه‌ سزای 30 ساڵ زیندانی بۆ دیاری بكرێت.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ردا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.