ن/ عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٠١٨/١٢/٩، پێنجه‌م ساڵیادی مه‌رگی ھونه‌رمه‌ندی گران و سه‌نگین جه‌لال سه‌عید ی نه‌مره. به پێویستی ده‌زانم نووسینێكم له‌باره‌یه‌وه دانێمه‌وه كه پێشتر بڵاوبووه‌ته‌وه.
له‌م ڕۆژانه به سه‌یداوه‌دا چووم و شه‌قامی جه‌لال سه‌عیدم بینی كه سی مه‌تری و شه‌ست مه‌تری به‌یه‌كه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ، كۆڵێ خۆشحاڵ بووم كه ئه‌م جاده‌یه به‌ناوی هونه‌رمه‌ندێكی نه‌مر كراوه كه له‌وێ ژیاوه. جه‌لال سه‌عید له ژیان و دوای مه‌رگیشی هه‌قی خۆی نه‌درایێ، ئه‌و پیاوێكی به هه‌ڵوێست و ڕه‌وشت به‌رز بوو و لێی ده‌گێرنه‌وه كه قه‌ت سازشی له‌گه‌ڵ بیروڕا و سه‌ربڵندیی خۆی نه‌ده‌كرد، به ساده‌یی ژیا و به نهدارییش ده‌یگوزه‌راند، هه‌موو ژیانیشی هونه‌ره‌كه‌ی بوو. خۆزگه كۆتهڵێكیشیان له‌سه‌ر پرده‌كه‌ی سه‌یداوه بۆ داده‌مه‌زراند. شێخ لوقمان به‌رزنجی هه‌ر بۆ خۆشی یادگارییه‌كی جه‌لال سه‌عیدی بۆ گێڕامه‌وه، منیش هه‌ر بۆ خۆشی لێره‌دا ده‌یگێرمه‌وه:
له حه‌فتاكان و پێشتریش خه‌ڵك به حه‌نچه و نێرن و مارسیدسی 53 ده‌چوونه به‌غدا، كورد هه‌ر كه ده‌گه‌یشتنه نه‌هزه، ته‌نیا مه‌یدانیان پێده‌زانی، نه‌هزه پڕی سایه‌ق تا‌كسیی عاره‌ب بوو و هه‌ر كه چاویان به كوردان ده‌كه‌وت كه به كراس و شه‌رواڵ و كڵاشه‌وه به‌وێ وه‌رده‌بوون، پێیان ده‌گوتن: ها كاكه لیلمهیدان؟ كاكه كاكه لیلمهیدان؟ كاكه یه‌م گههوه مال نه‌سیم؟ سایه‌قی عاره‌ب به سێ درههمان كوردی سواری قه‌مه‌ره ده‌كرد و یه‌كه‌وڕاست ده‌یبردن بۆ ئوتێل ئه‌ربیل یان ئوتێل ئه‌مین. ڕۆژێكیان جه‌لال سه‌عید و ساڵح سه‌رچناری هه‌ر بۆ كهیفوسهفا له نه‌قلیاتی هه‌ولێره‌وه سواری حهنچهیهكی شین ده‌بن و بۆ نیوه‌ڕۆكه‌ی ده‌گه‌نه نه‌هزه، له‌وێ سایه‌قی عاره‌ب ده‌یانگه‌یه‌ننه مه‌یدان، هه‌ردووكیان به‌و زهردهگهرمایهی ته‌ممووزی به‌غدا، هه‌ست به برسێتی ده‌كه‌ن و ڕوو ده‌كه‌نه یه‌كێك له ڕێستورانته زۆروزه‌وه‌نده‌كانی ئه‌وێ، ڕێستورانتهكانی ئه‌وكات پڕی شاگرده میسری بوون، ئه‌وان له یه‌ك له ڕێستورانته‌كان كه داده‌نیشن، یه‌ك له میسرییه‌كان ده‌چێته لایان و پێیان ده‌ڵێ: تفهززهل یا بێ، ش تاكلوون؟ ئه‌وانیش به هه‌ردووكیان پێنج كه‌لیمه عاره‌بی نازانن، ساڵح ڕووده‌كاته جه‌لال: جه‌لال ده دوو قسانی له‌گه‌ڵ بكه، جه‌لال ده‌ڵێ: واحید ته‌شریف( واته یه‌ك ته‌شریب)، كابرای میسری تێێ ده‌گات و ڕوو ده‌كاته‌وه ساڵح: تفهززهل، ساڵح به جه‌لالی ده‌ڵێ جه‌لال وهیبرێیێ با لۆ منیش تهشریفهكی بینی، جه‌لال ڕوو ده‌كاته شاگرده‌كه و په‌نجه‌ش بۆ ساڵح درێژ ده‌كا و ده‌ڵێ: واحید ته‌شریف، كابرای میسری خه‌ریكه بڕوا، ساڵح ده‌ڵێته جه‌لال: كوره جه‌لال وهیبرێیێ ئی من تێنهكووشی، با ھیی من نانه‌كه‌ی به‌ته‌نێ و گۆشتاوهكهشی به‌ته‌نێ بینی، پێی بڵێ با بۆ من تێنهكووشی، جه‌لال چه‌ندی سه‌ر دێنێ و ده‌با نازانێ به عاره‌بی ئه‌وه به میسرییه‌كه بڵێ، بۆیه ڕوو ده‌كاته‌وه ساڵح و دهیڵێتێ: ساڵح به عاره‌بی تێمهكووشه نییه، عاره‌ب هه‌ر تێدهكووشن و تێمهكووشه به عاره‌بی نابی! ده‌بی ھه‌ر تێكووشی.
یادی هه‌موویان به‌خێر.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.