چه‌ندین خواردن هه‌یه كه به‌كارهێنانیان ده‌توانێت هه‌ستی بیستن به‌هێزتر بكات.
به تێپه‌ڕبوونی كات و به هۆی به‌ساڵاچوون و چه‌ندین هۆكاری دیكه وه‌ك نه‌خۆشی، هه‌ستی بیستن لای مرۆڤه‌كان لاواز ده‌بێت. بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ش هه‌ندێك خواردنه‌وه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن كه هه‌ستی بیستن به به‌هێزی بمێنێته‌وه.
مۆز: ئه‌مه‌ش سه‌رباری سووده‌كانی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی فشاری خوێن، به سوودیشه بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی بیستن.
په‌تاته‌ی شیرین: ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی بیستین سوودی هه‌بێت.
سه‌وزه‌ی تۆخ: مه‌به‌ست سپیناخ و هاوشێوهكانیهتی كه سه‌وزه‌ی گهڵادارن و به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی بیستن.
پاقله و گوێز: به هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له مه‌گنیسیۆم به‌سوودن بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی بیستن.
خواردنه ده‌ریاییه‌كان كه هه‌وكردنی گوێكان ناهێڵێت و گرفتی بیستن چاره‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌و هه‌سته به‌هێز ده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.