فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه تێیدا ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 30 :11ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 9 ى 12 ى 2018 ، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولیر - كۆیه نزیك هه‌ورازه نه‌فت ، رووداوێكی پێكدادانی رووبه‌روو روویدا له‌نێوان دووتاكسی كه‌یه‌كیان له‌هه‌ولێر به‌ره‌و كۆیه ، ئه‌وی دیكه له‌كۆیه به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هات
گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا ، یه‌كی دیكه له‌ڕووداوه‌كه به‌سه‌ختی زامداربوو ، جگه‌له‌زیانی ماددی زۆر كه‌به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وت


شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.