Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:59

به‌مجۆره‌ مه‌کینه‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌ت له‌سه‌رما بپارێزه‌

زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان توشی گرفت ده‌بن
کوردستان TV
100%


زۆربه‌ی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كان توشی گرفت ده‌بنه‌وه‌ له‌ده‌رئه‌نجامی كاریگه‌ری بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رمای كه‌شوهه‌وا هه‌ندێكجار به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بزوێنه‌ره‌كانیان تێكده‌چێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌شوێنی كاره‌كانیان.
چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بیگریته‌به‌ر ده‌توانیت خۆت بپارێزیت له‌تێكچونی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت‌و كاریگه‌ربونی به‌هۆی سه‌رماوه‌: 
١. گه‌رمبونی مه‌كینه‌: له‌كاتی سه‌رماو دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رمادا، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ مه‌كینه‌ كاریگه‌ر ده‌بێت به‌وپێیه‌ی له‌ماده‌ی كانزایی گوێزه‌ره‌وه‌ی گه‌رمی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كاریگه‌ری زه‌یتی مه‌كینه‌و چرییه‌كه‌ی، به‌ڵام لێره‌دا بۆ پاراستنی مه‌كینه‌كه‌ له‌ساردبونی باشتره‌ جۆره‌ كه‌ڤه‌رێك به‌كاربهێنیت كه‌ ده‌به‌سترێت له‌كاره‌با بۆ به‌گه‌رمی هێشتنه‌وه‌ی مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی له‌شێداریی‌و سه‌هۆڵبه‌ندان به‌م جۆره‌ زه‌یته‌كه‌ ده‌پارێزێت.
٢. گه‌رمكردنه‌وه‌ی باتریی: سه‌رمای زۆر باترییه‌كه‌ له‌كارده‌خات، بۆیه‌ باشتره‌ دایپۆشیت‌و دواتر بیپارێزیت‌و به‌ر له‌كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕووپۆشه‌كه‌ لابده‌یت. 
3.گه‌راجی ئۆتۆمبێل: ئه‌وه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ دایبنێیت بیخه‌یته‌ گه‌راجه‌وه‌ زۆر باشتره‌ بۆ پاراستنی مه‌كینه‌و باترییه‌كه‌ی. 
4.ڕۆنی مه‌كینه‌: كاریگه‌ری ده‌بێت به‌پله‌ی گه‌رما له‌ده‌رئه‌نجامی كه‌شوهه‌وا، ئه‌وه‌ش چری زیاتر ده‌بێت‌و به‌دیواری مه‌كینه‌كه‌وه‌ ده‌نوسێت‌و ئه‌ركی خۆی ناكات كه‌ بۆ پاراستنیه‌تی له‌داخورانی پارچه‌ی مه‌كینه‌كه‌، بۆیه‌ باشتره‌ Thinner Oil به‌كاربهێنرێت.
5.ته‌نكی به‌نزین پڕ بكه‌ تا به‌هۆی ساردیی‌و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رماوه‌ دیواری تانكی سوته‌مه‌نییه‌كه‌ نه‌یبه‌ستێت‌و بۆری به‌نزین نه‌یبه‌ستێت.
6.سوته‌مه‌نی: وه‌ك زه‌یت سوته‌مه‌نییش له‌و شلانه‌یه‌ كه‌ توشی به‌ستن ده‌بێت له‌پله‌ی گه‌رمای نزمدا، بۆیه‌ ده‌توانیت هه‌ندێ ماده‌ی تێبكه‌یت بۆ ڕێگری له‌به‌ستنی.

سه‌رچاوه‌ -  ‏‎Traffic Fm Sulaimaniyah‎‏.


شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.