ووشەی ڤایرۆس ئەو دەستەواژەیەی کە ھەریەک لە ئێمە ڕۆژانە لە بابەت و نوسراوەکان بەرچاومان دەکەوێت و ڕۆژانە لە کاتی بەکارھێنان و کارکردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان و ئامێرە ھۆشمەندەکانمان ڕووبەڕوی دەبینەوە کە ئامێرە ھۆشمەندەکانمان دەکاتە ئامانج .
ڤایرۆسی کۆمپیوتەر پرۆگرامێکی درووستکراوە کە بە مەبەست و ئامانجیکی دیاری کراو لە لایەن کەسانی شارەزا و پرۆگرامسازانەوە درووست دەکرێت ، ھەر یەکە لەو ڤارۆسانەش بە شێوەیەکی گشتی ئامانجێکی دیاری کراویان ھەیە .
ھەندێک لەو ڤایرۆسانە بە مەبەستی دزەپێکردن و لەناوبردنی داتاو زانیاریەکان درووست دەکرێن ھەندێکی تریان بە مەبەستی لەکارخستن و لەناوبردنی ئامێرە ھۆشمەندەکان درووست دەکرین یان بە بەمەستی جیاوازتر درووست دەکرێن .
بۆ یەکەم جار ڤایرۆسێک درووستکرا بە ناوی “براین ڤایرۆس” لە ساڵی ١٩٨٦ ەوە ئەم ڤایرۆسەش لە لایەن دووکەس پاکستانی درووستکرا کە ھەردووکیان برا بوون بەناوەکانی ئەمجەد و باسیت فاروق .
براین ڤایرۆس بە ( لاھوری، پاکستانی، براینی پاکستانی، ئەی براین ) ناسرابوو، ڤایرۆسەکە کاری نەدهکردە سەر ھارد درایڤەکان بەڵام لە رێگەی فلۆپی دیسکەوە بڵاوبووەوە کاری دەکردە سەر تۆمارەکان و ریکۆردەکانی بوت ، لە ساڵی ١٩٨٨ یەکەم دژە ڤایرۆس بەرھەمھات کە کاری لە ناوبردن و سڕینەوەی ڤایرۆسی بران بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.