گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " دیاری قه‌ره‌داغی " دوباره گۆرانی " زام " تۆمار و كلیپ ده‌كاته‌وه كه 23 ساڵ به‌ر له ئێستا تۆماری كردووه .
قه‌ره‌داغی ئاشكرایده‌كات ، له ساڵی 1995 ئه‌م گۆرانییه‌ی تۆماركردووه كه بەرهەمێكی جەماوەری و خاوەنی گوێگرێكی زۆر باش و فراون بوو ، به‌ڵام لە رووی كوالێتی تۆماركردنی دەنگ و ڕەنگەوە لەو سەردەمەی ئەوكات زۆر باش نەبوو ، بۆیه بریاری دووباره تۆماركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌می داوه ، وتیشی ئەو بەرهەمە ناسنامەیەكی هەڵگرتووە بۆ هەموو سەردەمێك و بارودۆخێك دەگونجێ، چونكە ئەو تێكستە زۆر جوانەو ناوەرۆكێكی پڕ واتا‌و گشتكیر لەخۆی دەگرێت .
گۆرانییه‌كه تێكستی شاعیری كۆچكردوو " شێركۆ بێكه‌س " ه ، بریار فه‌تاح كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه ئه‌نجامداوه و هونەرمەندی بە ئەزموونی میوزیكژەن " سەڵاح رەئوف " ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه داناوه و كاری ئامادەكردنی میوزیكی بەرهەمەكە لەلایەن هونەرمەندی میوزیكژەن (بڵند قەرەداغی) جێ بەجێكراوە ، ئەركی ڤیدیۆ كلیپی ئەو گۆرانییە لەلایەن كۆمپانیای (بابیلۆن میدیا) بە ئەنجام گەیاندراوە .
جێی باسه " دیاری قه‌ره‌داغی " له ساڵی 2011 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی گۆرانی به ناوی " رێی باران " بڵاوكرده‌وه ، واته ماوه‌ی 7 ساڵه ئەلبوومی تازەی گۆرانی بڵاو نەكردۆتەوە ، به‌ڵام له‌م كاته‌وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌رهه‌می گۆرانی به شێوه‌ی سینگڵ بڵاوكردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.