دوا به دوای وه‌رشكردن و راهێنانی وه‌رزشی خۆشتن زۆر پێویسته ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌م كه‌سانه‌ی راهێنانی وه‌رزشی ده‌كه‌ن به هۆی ماندووبوون و ته‌مبه‌لییه‌وه ره‌نگه ئه‌م خۆشتنه دوابخه‌ن و دوای ماوه‌یه‌ك له هه‌سانه‌وه خۆیان بشۆن ، به‌لام باشتر وایه دوای وه‌رزش رایته‌وخۆ خۆت بشۆیت .
خۆشتن دوای وه‌رزشكردن ژماره‌یه‌ك سوودی هه‌یه ، خۆشتنی دوای وەرزشکردن ماسولکەکان و جومگەکانت لە کرژبوون و ئازار رزگاردەکات، بەتایبەت ئەگەر راهێنانی زۆر قورس هەبێت ، لەدوای وەرزشکردن جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە و کونیلەکانی پێست دەگیرێت، کە ڕەنگە ببێتەهۆی هەوکردن و سوربوونەوە، لەهەمانکاتدا بۆنێکی ناخۆش دروستدەکات، هەربۆیە باشترە خاوێنبێتەوە .
كاتێك به هۆی ئه‌نجامدانی وه‌رزش چه‌وری و كالۆرییه‌كی باش ده‌سوتێنین باشترە ئاوەکەت ساردبێت و زۆر گەرم نەبێت ، بۆ ئەوەی پلەی گەرم جەستەت کە بەرزبووەتەوە هێواش هێواش هاوسەنگبێتەوە ، جگە لەوەی دووبارە ئەو ئاوە ساردە هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری لەشت و دابەزاندنی کێشت، بەڵام ئاوە گەرمەکە لەش خاودەکاتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.