بێگومان بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل به‌سه‌رجه‌م مۆدێل و جۆره‌كانییه‌وه، تووشی گرفت ده‌بێت، بۆ چاودێری و زانینی گرفته‌كانیش چه‌ند خاڵێك بۆ ئێوه‌ی شۆفێران ده‌خه‌ینه ڕوو به‌وهیوایه‌ی هه‌موان ڕه‌چاوی بكه‌ین، تاوه‌كو به‌سه‌لامه‌تی شۆفێری بكه‌ین‌و دوچاری گرفتی له‌ناكاوی كوژانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل نه‌بن كه به‌هۆی پشتگوێخستنه‌وه ڕوده‌دات.
• پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت سووتاوه یان زۆر لاوازه: ئه‌گه‌ر سوتاوه بیگۆڕه، چاره‌ی كاتییش ئه‌وه‌یه چه‌تاڵی بكه‌یت له‌پاتری ئۆتۆمبێلێكی تر تا بزوێنه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته كار و دواتر ده‌رده‌كه‌وێت سوتا بێت، یان شه‌حنی نه‌مابێت یان لاواز بوبێت.
سه‌ره پاترییه‌كان ژه‌نگ‌و كلس گرتوونی: بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانیت به فڵچه‌یه‌كی زبر بیانكڕێنیت.
ریله‌ی ستارته‌ری بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت (Starter Motor Relay) سوتاوه: بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت بیگۆڕیت.
• سلف سووتاوه یان لاواز بووه‌و كاره‌با باش ناگه‌ینێت: له‌م حاڵه‌ته‌شدا ده‌توانیت پێشتر پرسیارێك له‌وایه‌رمه‌نێك بكه‌یت، تا بزانیت كامه دوو وایه‌ری كارپێكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ته، تا له‌كاتی پێویستدا بیخه‌یته كار و بیگه‌یه‌نیته شوێنێك بۆ چاككردنه‌وه‌ی.
• فیول په‌مپه‌كه كار ناكات: ئه‌مه‌ش چاری ته‌نها گۆڕینه، هه‌ندێك جاریش فلته‌ری به‌نزین كه پیس بێت، بزوێنه‌ره‌كه ناكه‌وێته كار، زۆرجار ئه‌وه له ناكاو ڕونادات، به‌ڵكو چه‌ند جارێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كوژێته‌وه یان ده‌یبڕێت، كاتێك فیول په‌مپه‌كه سارد بوویه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه كار، باشتروایه زووتر بگۆڕدرێت تا تووشی كێشه‌ی زیاترت نه‌كات.
له ناو داشبوڵی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كاندا نزیكی (50) هێما هه‌یه و هه‌ریه‌كه‌یان په‌یوه‌ستكراوه به‌پارچه‌یه‌كه‌وه، كێشه له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كدا گڵۆپی داشبوڵه‌كه داده‌گیرسێنێت.
سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێل بزانه
- پلاكه‌كان به‌باشی كار ناكه‌ن، دانه‌یه‌ك یان چه‌ند دانه‌یه‌كیان سووتاون، ئه‌وه‌ش واده‌كات بزوێنه‌ره‌كه‌ت بیبڕێت.
- وایه‌ر و به‌سته‌ره‌كان جوڵاون یان باش نه‌خراونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان، به‌وه‌ش كاره‌بای پێویست ناگات به‌پارچه‌كان و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت باش كار ناكات.
- كێشه له‌جۆرێتی به‌نزین و سه‌ری تانكی به‌نزین و مه‌سفی (فلته‌ر)ی به‌نزین، ده‌كرێت گڵۆپی بزوێنه‌ر بخه‌نه كار.
كێشه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی، كه به ئاسانی نادۆزرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی پشكنینی كۆمپیوته‌ریی بۆ ده‌كه‌یت، ئه‌و پشكنینه‌ش هه‌رزانه و زۆر كێشه و گرفتت له كۆڵ ده‌كاته‌وه و به ئاسانی پێت ده‌ڵێت كێشه‌كه چییه
پێشه‌كی ده‌بێت ئه‌وه بزانین، ئه‌گه‌ر بزوێنه‌ر له‌ئاستی پێویست زیاتر گه‌رمبوو، زیانی پێده‌گات و گرفته‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌بێت، دیارترین هۆكاره‌كانی گه‌رمكردنی بزوێنه‌ریش ئه‌مانه‌ن
• گرفت له‌وه‌لفی حه‌ماوه‌دا هه‌بێت: به‌خێرایی بیگۆڕه، له‌هاوینان پێویستت پێی نییه، به‌ڵام له‌زستاندا هاوكاره بۆ ئاسایی گه‌رمبوونی بزوێنه‌ره‌كه‌ت.
• كێشه له‌ڕادێته‌ره‌كه‌دا هه‌ی: به‌وه‌ی یان خانه‌كانی پیسبووه و گیراوه، یان جاینێكی ته‌قیوه، یان هه‌ندێك ئۆتۆمبێل رادێته‌ره‌كانیان هه‌وا ده‌كات، وه یان ئاوی كه‌مه یان كه‌م ده‌كات، به چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفته ئاسانانه، گرفته سه‌ره‌كییه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
• پانكه‌ی بزوێنه‌ره‌كه كار ناكات: ده‌بێت به‌رده‌وام چاودێری پانكه‌كه بكه‌ین بزانین كه‌ی هه‌ڵده‌بێت و له‌چی پله‌یه‌كدا ده‌كوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر سووتا بوو، یان گرفتێك له وایه‌ر، كه‌تاوت، فیوز، هه‌بوو ده‌بێت به‌زوویی چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.