نەشتەرگەری جوانكاریی و بچووكردنەوەی لووت لەئێستادا یەكێكە لەو نەشتەرگەرییانەی زۆر بڵاوە لەجیهاندا و سەرباری ئەوەی لەچەند حاڵەتێكدا نەشتەرگەرییەكی قورسە ، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هاوڵاتیان لەسەرتاسەری جیهانەوە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدەن.
بەپێی زانیاریی پزیشكان ماوەی نەشتەگەری جوانكاریی لووت لەنێوان سەعاتێك بۆ دوو سەعات دەخایەنێت و دوو جۆری هەیە كەیەكێكیان ناوخۆییە و برینی تێناكەوێت و ئەوی دیكەشیان دەرەكیە و قۆناغی دوای نەشتەرگەری جوانكاریی لووت پێویستی بە ماوەی 7 بۆ 15 رۆژ هەیە بۆ چاكبوونەوە و بۆماوەی 10 رۆژ لەزگە دەدرێت لەشوێنی نەشتەرگەرییەكە ئەگەر هاتوو گۆڕانكاریی لەشێوەی لووتدا كرا.
سهرچاوه - تەندروستی سلێمانی
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.