ئه‌نجامی دوایین توێژینه‌وه‌كانی ئه‌نیستیتوی نێوده‌وڵه‌تیی " سیپری " ده‌ریده‌خات كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هێشتاش هه‌ر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وڵاتانی فرۆشیاری چه‌كه و رووسیا توانیویه‌تیی به تێپه‌ڕین له به‌ریتانیا پێگه‌ی دووه‌م بكات به هیی خۆی.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كی ئه‌مریكا له ساڵی 2017ـدا به 2% گه‌شه له ئاستی فرۆشدا به به‌های 222.6 ملیار دۆلار چه‌كیان فرۆشتووه.
رووسیاش هه‌رچه‌نده توانیویه‌تیی پله‌ی دووه‌م بكات به هیی خۆی، به‌ڵام ئاستی فرۆشی ئه‌م وڵاته له 37.7 ملیار دۆلار تێنه‌په‌ڕیوه و به‌مه‌شه‌وه 8.5% ئاستی فرۆشیان زیادی كردووه له‌چاو ساڵی 2016.
دامه‌زراوه‌ی سیپری ئاماره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رهه‌مهێنان و فرۆشی چه‌كی سه‌د كۆمپانیای مه‌زنی نێوده‌وڵه‌تیی رێكده‌خات و له‌م سه‌د كۆمپانیایه‌ش 42ـیان ئه‌مریكین و 10 كۆمپانیاش له‌م ژماره‌یه هیی رووسیان.
له‌م ریزبه‌نده‌دا به‌ریتانیاش به 35.7 ملیار دۆلار فرۆشی چه‌ك پله‌ی سێیه‌می له ئاستی جیهاندا هه‌یه.
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
سه‌رچاوه/ بی بی سی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.