لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌میانه‌ى ئالوگۆڕی فه‌رمانده‌ى سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگى كوردستان KTCC كۆلۆنێل (ئێکەتی) فه‌رمانده‌ى پێشووى KTCC رایگه‌یاند : سه‌نته‌ری مه‌شق و هه‌ماهه‌نگی كوردستان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له سالی 2014 ەوه دامه‌زراوه و له‌ماوه‌ی چوارساڵی رابردوو مه‌شقی به زیاتر له 13هه‌زار پێشمه‌رگه كردوه.
وتیشی: هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه وه‌كوپێویست پێداویستیه‌كانی مه‌شق و راهێنانی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بووه ، به‌ڵام به‌شێكی زۆریان ئیراده‌ی فێربوونیان هه‌بووه و سوودی باشیان له مه‌شق و راهێنانه‌كان وه‌رگرتووه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆلۆنیل (ئێکەتی) رایگه‌یاند: بوونی من له كوردستان ته‌نیا له بواری سه‌ربازی ته‌واو نابێت به‌ڵكو به‌هۆی تیكەڵی زۆرم له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان له رۆژانی داهاتوو و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ وڵاته‌كه‌م هه‌میشه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م.
کۆلۆنێل (ئێکەتی) وەک راوێژکاری سەربازی لە ریزی هێزەکانی سوپای ئیتالیا لە چوارچێوەی وڵاتانی هاوپەیمانی جەنگی دژ بە داعش هاتە هەرێمی کوردستان و ماوەی ساڵێک وەک جێگری فەرماندەیی سەنتەری مەشق و راهێنانی کوردستان دەست بەکار بوو لە دواییدا بۆماوەی شەش مانگ ئەرکی فەرماندەیی سەنتەرەکەی گرتە ئەستۆ، هاوکات دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی، فەرماندەیەکەی راسپارد بە هاوتا ئیتالیەکەی کۆلۆنێل (ئەنتۆنیۆ فانتاستیکۆ)
دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.