Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:15

دوو پەرلەمانتاری پێشوو به‌ ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادران

له‌ دادگای تاوانەکانی شێرناخ
کوردستان TV
100%

دادگای تاوانەکانی شێرناخ سزای یەک ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەر عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک سەپاند بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای گردبوونەوە و خۆپیشاندانەکان.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە دادگای تاوانەکانی شرناخ لە نۆیەمین دانیشتنی دادگادا، هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک، پەرلەمانتارانی پێشووی هەدەپەی بە ساڵێک و شەش مانگ زیندانی سزادا.

پێشتریش، لە  4ی کانونی یەکەمی 2018 دادگای ئەستەنبوڵ بڕیاری زیندانیکردنی چوار ساڵ و هەشت مانگی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان و سێ ساڵ و شەش مانگیشی بۆ سری سورەیا ئۆندەر پەرلەمانتاری پێشوی هەدەپەی دەرکرد.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.