Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:40

یەکەم رۆژی پرسەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز به‌رێوه‌چوو‎

تەرمه‌كه‌ی لە سلێمانی بەخاکدەسپێردرێت
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ  لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە سلێمانی یەکەم رۆژی پرسەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی خزم و دۆستانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، یەکەم رۆژی پرسەی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز بەڕێوەچوو، هه‌روه‌ها بڕیاریشه‌ رۆژی سێشەممە 11-12-2018، تەرمی پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لەڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بھێنرێتەوە کوردستان و لە گۆڕستانی گردی سەیوان بە خاک بسپێردرێت.

رۆژی شەممە، پرۆفیسۆر د. جەمال نەبەز لە تەمەنی (85) ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

د. جەمال نەبەز كەسایەتییەكی دیاری نیشتمانی‌ و نەتەوەیی‌ و ئەكادیمی کوردە، لە كانوونی یەكەمی ساڵی (1933) لەشاری سلێمانی دایك بووە، قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانی تەواو كردوە و لە ساڵی (1950) له‌ زانكۆی به‌غدا، فیزیا و ماتماتیكی خوێندوه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.