نێرده‌ى تایبه‌تى تره‌مپ بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، له یادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا سوپاسى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق ده‌كات.
برێت ماكگۆرك، نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له "توویته‌ر"، نووسیویه‌تى" چوار ساڵ به‌ر له ئێستا، داعش ناوچه‌یه‌كی به گه‌وره‌یی به‌ریتانیا، به 8 ملیۆن دانیشتووان و یه‌ك ملیار داهاتی ساڵانه‌وه، گرته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه ئه‌مڕۆ داعش له دوا شارۆچكه‌ی سووریا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، له كاتێكدا له عێراق یادی یه‌كساڵه‌ی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی له وه‌ده‌رنانی داعش ده‌كاته‌وه.
نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له یادی سه‌ركه‌وتنى عێراق به‌سه‌ر داعشدا، ده‌ڵێت" ئێمه سڵاو ده‌نێرین بۆ هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه كه قاره‌مانانه دژ به داعش جه‌نگان و به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر شانه نوستووه‌كانیان".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى" ئێمه وه‌ك ئه‌مریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانه كردنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی تا ئه‌وكاته‌ی دڵنیا ده‌بینه‌وه كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مێژووییه به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.