وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدان مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق یەكسان بكەن و بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک پێكهێنراوە.
فوئاد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بە باسنیوزی راگەیاند: "بە بڕیاری ژمارە 26ی ساڵی 2018 پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی شەهیدانی عێراق لەگەڵ هەردوو دەزگای شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە هەماهەنگیدان بۆ ڕێكخستنی رێنماییە دارایی و ئیدارییەكان و وەزارەتی شەهیدانی هەرێمی كوردستانیش لێژنەیەكی پێكهێناوە سەردانی بەغدای كردووە".
گوتیشی: "لە ئەنجامی سەردانەكانماندا لێژنەكی باڵا پێكهات لە ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە پێكهاتووە لە دوو ئەندامی وەزارەتی شەهیدان و ئەندامێكی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی و ئەندامێكی زیندانی سیاسیی تێدایە ئەو لێژنە یەكەم كۆبوونەوەی لە 5-12-2018 ئەنجام دا و كۆمەڵێك ڕاسپاردەی دەركردووە و ئاراسەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوە و چاوەڕوانی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقین بزانین بڕیاری چی دەدات .
گوتەبێژی وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوان گوتیشی: "ئێستا یاساكان هەموار دەكرێنەوە و لە هەوڵدان مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانی سیاسی هاوتای عێراق بكەن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.