Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 07:41

له‌ ساڵیادی سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر داعش، جموجۆڵیان زیادی کردووه‌

ژمارەیەك گوندنیشی كورد چەكیان لەشان كردووە
کوردستان TV
#7
100%


ژمارەیەك گوندنیشی كوردی ناوچەكە بۆ پاراستنی سەروماڵی خۆیان ناچارخۆیان چەكیان لەشان كردووە.

ساڵێک بەر لەئێستا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق رزگارکردنەوەی تەواوی ناوچەکان و کۆتاییھاتنی گروپی تیرۆرستی داعشی لەعێراقدا راگه‌یاند: بەڵام فەرماندە سەربازییەکان ئاماژە بە بوونی چەکداری بنکەو بارەگای چەکدارارانی داعش دەکەن لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان.

هەرچەندە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لە ناوەڕاستی 2017 کۆتاییهاتنی چەکدارانی داعشی لە سەر خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام فەرماندە سەربازییەکان ئاماژە بە بوونی چەکداری بنکەو بارەگای چەکدارارانی داعش دەکەن لە چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزە عێراقییەکان.

فەرماندە سەربازییەکان رایانگه‌یاندووه‌ چەکدارانی داعش جموجۆڵیان لە ناوچەکانی قەراج و نێوان گەیارە و حەویجە و بناری چیای قەرەچووخ هەیە، بەم دواییانەش جموجۆڵەکانیان زیادیکردووە و شەوانە دەچنە سەر گوندەکانی ئەو ناوچانە.

ئاماژەی به‌وه‌ش ده‌كه‌ن مەترسی داعش هەیە، بەڵام نەک بە قەبارەی رابردوو. وەک هێزەکانی پێشمەرگە هەرکاتێک پێویست بێت، ئەوا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدەین و هاوپەیمانیانیش هۆشداریان لە زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش داوە.

له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كرا، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق پاراستنی ئه‌منی كه‌وته‌ ئه‌ستۆ خۆیان به‌ته‌واوی ئه‌م ناوچانه‌یان پێ كۆنترۆڵ ناكرێت، له‌به‌ر زۆری جوله‌ی تیرۆریستانی داعش، لەسنووری ناحیەكانی قەرەتەپە و جەبارە جموجۆڵی داعش لەو سنوورە هەستی پێدەكریت و ژمارەیەك گوندنیشی كوردی ناوچەكە بۆ پاراستنی سەروماڵی خۆیان ناچارخۆیان چەكیان لەشان كردووە و پاسەوانی گوندەكانیان دەكەن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، كه‌ تیرۆریستانی داعش له‌ سنوورى گونده‌كانى حلێوه‌ و پیرئه‌حمه‌د كه‌ ده‌كه‌نه‌ باكوورى رۆژئاواى خورماتوو و دوو گوندى گه‌وره‌ى عه‌ره‌بنشینن جموجۆڵیان هه‌یه‌ و له‌ ناوچه‌ى زه‌رگه‌شدا هه‌ن و ناوبه‌ناو ده‌رده‌كه‌ن و هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هاووڵاتییان و چه‌كدارانی سوپای عێراق.

شارەزایانی سەربازی عێراقیش جەخت لەوەدەکەنەوە لەدوای کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە سنووری پارێزگاکانی دیالە و ئەنبار و نەینەوا- کە داعش دەستی بەسەردا گرتبوون- هەندێک شوێن هەن کە هێشتا بارەگا و بنکەی داعشیان تێدا ماون و بەردەوام جموجوڵیان هەیە.

چوار ساڵ بەر لەئێستا و لە حوزەیرانی 2014دا چەند ناوچەیەکی عێراقی لەلایەن تیرۆریستانی داعش داگیرکرا و تیرۆریستان ئاڵای داعشیان تێیاندا بەرزکردەوە و دوای چەند رۆژێکیش گەورە تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەو گروپە تیرۆریستییە خەلافەتەکەی لە موسڵەوە راگەیاند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.