به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌رێم ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی باران بارین و به‌فر بارین.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه شه‌وی سێشه‌ممه له كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و، نزمه پاڵه‌په‌ستۆی رۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌گه‌ڵ بارسته هه‌وایه‌كی سارد له ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپا كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان.
كه‌شناسی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ستپێده‌كات، پاشان رۆژی چوارشه‌ممه له ته‌واوی ناوچه‌كه‌مان باران بارین ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك بارانی به‌لێزمه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیان بارانی مامناوه‌ند ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هاوكات له‌گه‌ڵ باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به (4-5) پله روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژی هه‌ینی كاته‌كانی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.