Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 19:34

ماکرۆن به‌ ده‌نگى خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌رى کێشه‌کانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت

هیچ توندووتیژییه‌ك له‌ژێر هه‌ر پاساوێك بێت نابێت ئه‌نجام بدرێت
ماكرۆن به‌ ده‌نگى خۆپیشانده‌ران و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت
کوردستان TV
100%

شه‌وى رابردوو ئیمانۆیل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا وتارێكى له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌شكرد .

له‌ وتاره‌كه‌دا سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌ڵێنى دا، كه‌مترین مووچه‌ به‌ بڕى 7% زیاد بكرێت و له‌ مانگى 5ى ساڵى داهاتوو ئه‌و بڕیاره‌ بچێته‌ بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. 

ماكرۆن هه‌روه‌ها بڕیاریدا باج له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵبگریت كه‌ كارى زیاتر ده‌كه‌ن و باجێكى نوێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دابنێت كه‌ مانگانه‌ داهاتیان كه‌متر له‌ 2000 یۆرۆیه‌.

هاوكات ماكرۆن راشیگه‌یاند: "هیچ توندووتیژییه‌ك له‌ژێر هه‌ر پاساوێك بێت نابێت ئه‌نجام بدرێت و ئارامى و رێكخراوه‌یى به‌رقه‌راربێت".

جێى ئاماژه‌یه‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر ماوه‌ى 2 هه‌فته‌یه‌ له‌ فه‌ره‌نسا رژاونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى باج و نرخى سووته‌مه‌نی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌ و 1700 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.