Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:25

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌ریای ئیجه‌-ی ھه‌ژاند

به‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی روویداوه‌
کوردستان TV
100%

بوومه‌له‌زره‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٢ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، ده‌ریای ئیجه‌ نێوان توركیا و یۆنان-ی ھه‌ژاند.

سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان له‌ توركیا (ئافاد) راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ھاتووه‌ كه‌ له‌ كاتژمێر ٠٧:١١ به‌ كاتی توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٤،٢ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه‌ كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ناوچه‌ی ماگنیسیا له‌ یۆنان بوو.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌، به‌ قوڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی روویداوه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.