به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، بریكارێكى به‌رز له ئه‌نجوومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا له پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ى كانوونى یه‌كه‌مى 2018، رایگه‌یاند: پێویسته تێرێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له پۆسته‌كه‌ى بگۆڕدرێت و هاوپیشهكانى هانداوه كه ده‌نگ به متمانه‌ى سه‌ركردایه‌تى مه‌ى نه‌ده‌ن.
ستییڤ بهییكهر بڕیكارێكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیایه به ڕادیۆى بى بى سى راگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى من حه‌ز ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ رووبدات ئه‌وه‌یه ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له پارتى پاریزگاران به‌وه بزانن كه ئێمه چیتر ناتوانین هه‌نگاوى مه‌زن به‌ره‌و پێش بنێین".
هاوكات لێدوانه‌كه‌ى بهییكهر له‌میانه‌ى شكستى مه‌ى دێت له بوارى جێبه‌جێكردنى ده‌رچوونى به‌ریتانیا له یه‌كێتى ئه‌وروپا و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه سیاسه‌تى مه‌ى شكستى هێناوه.
ستییڤ بهییكهر هه‌روه‌ها گووتیشى: "ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كانى به‌ره‌و پێش بڕۆین، ئه‌وكات من دڵگرانم كه ئه‌وه بڵێم كه تاكه رێگا بۆ گۆڕینى سیاسه‌تمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران بگۆڕدرێت، له راستیدا من وای ده‌بینم ئه‌ركى ئه‌و ئه‌وه‌یه بڕوات".
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.