Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 05:02

هۆشداری له‌سه‌ر هاک کردنى ئه‌قلی ئۆتۆمبێلی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌درێت و ئه‌گه‌ری رووداوى دڵته‌زێن هه‌یه‌

ژماره‌یه‌ك پسپۆر له‌ولاتانى جیهانه‌وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ له‌وڵاتانی‌ جیاجیای‌ جیهانه‌وه‌ هۆشدارییاندا له‌باره‌ی‌ زیادبوونی‌ چه‌ته‌كانی‌ ئێنته‌رنێته‌وه‌، كه‌ له‌توانایاندا هه‌یه‌ عه‌قڵی‌ ئۆتۆمبێله‌كان هاك بكه‌ن‌ و له‌رێگه‌یه‌وه‌ رووداوی‌ ده‌ڵته‌زێنی‌ زۆر گه‌وره‌ له‌سه‌ر رێگه‌وبانه‌كان دروست بكه‌ن، كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی‌ كوشتنی‌ چه‌ندان ملیۆن كه‌س.

پسپۆڕان ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی‌ له‌ دوای‌ (2005) ه‌وه‌ دروست كراون، ده‌كرێ له‌دووره‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن ‌و لێ بخوڕدرێن، ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كانی‌ (2017) ه‌ش ده‌گرێته‌وه‌‌و به‌دووریش نازانرێ، له‌ئێستا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ئۆتۆمبێل هاك كرابێت.

(جاستین كابوس) پسپۆڕی‌ بواری‌ كۆمپیوته‌ره‌ له‌زانكۆی‌ نیویۆرك، له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك توانای‌ وه‌رگرتنی‌ شه‌پۆڵی‌ وای‌ فای‌ هه‌بێت مه‌ترسی‌ هاك كردنی‌ له‌سه‌ره‌، له‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ش ئێستا زۆره‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد، چه‌ته‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی‌ وای‌ فای ‌- یه‌وه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ عه‌قڵ‌ و كۆمپیوته‌ری‌ ئۆتۆمبێله‌كانه‌وه‌‌و له‌ڕێگه‌یه‌شه‌وه‌ به‌هه‌ر جۆرێك كه‌ خۆیان بیانه‌وێ بیجوڵێنن، یان بیوه‌ستێنن ‌و ده‌رگاكانی‌ كڵۆم بكه‌ن، له‌كاتێكدا نه‌فه‌ره‌كانی‌ هه‌ر له‌ناودایه‌‌و ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێت.

له‌ساڵی‌ (2015) دا ژماره‌یه‌ك پسپۆڕی‌ بواره‌كه‌، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا‌و ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ گراند چیرۆكی‌ - یان هاك كرد، به‌وه‌ش سه‌لـماندیان كه‌ هاك كردنی‌ ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كان زۆر ئاسانه‌.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm
شوان عه‌زیز

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.