مندالێكی ئێرانی ته‌مه‌ن 12 ساڵ بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك له پێشبركێیه‌كی ساڵانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ماتماتیك پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
له ئه‌نجامی به‌شداریكردنیدا له پێشبركێی " ئاباكوس " كه پێشبركێیه‌كی ساڵانه‌ی نێوده‌وله‌تییه له بواری ماتماتیك ، یاسه‌مین سوله‌یمانی دانیشتووی شارۆچكه‌ی فوروجه له ئێران ، له نێو 2200 به‌شداربوو كه له 75 وڵاتی جیهان هاتبوون توانی بۆ جاری سێیه‌م پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
له‌م پێشبركێیه‌دا كه له وڵاتی كوالالمپوری پایته‌ختی مالیزیا به‌رێوه‌چوو ، سولەیمانی لە هەردوو پلەی پێشکەوتوو و ئاسانی کێبرکێکەدا بەشداربوو، توانی لە ماوەی هەشت خولەکدا ٢٠٠ پرسیاری ماتماتیک بۆ ئاستی پێشکەوتو شیکار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.