Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:19

تۆری جالجالۆکه‌ی جیهانی و پێشکه‌وتنی

سەرەتا لە ساڵی ١٩٩١ دەستیپێکرد
کوردستان TV
100%

 
سەرەتا (World Wide Web)   واته‌ پرۆژەی لاپەڕەکانی ئەنتەرنێت کە بە کورتکراوەیی بە (WWW) دەنوسرێت و بە تۆڕی جاڵجالۆکەیی بەناوبانگە  لە ساڵی ١٩٩١ دەستیپێکرد، ئەوکاتەش ته‌نیا دەتواندرا لاپەرە نووسراوەکان ببیندرێت .

 بەڵام بەھۆی بەشداربوونی زانایان و سەنتەرەکانی توێژینەوە  و ھەوڵدانیان بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کە ئێستا بووتە بەردی بناغەی ھەموو پێشکەوتنێک لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێتی گەورە  .

لاپەرەی موزاییک لەساڵی ١٩٩٣ بڵاوبووەوه‌ کە دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ (Netscape)ی بەناوبانگ ، کە ئەویش بەناوبانگترین لاپەرەی ئەنترنێت بوو بۆ سالانێکی زۆر تا ئەو کاتەی لاپەرەی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft Internet Explorer) بەدەرکەوت کە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا و بووە بەناوباگترین لاپەرەکانی جیھان  .

سه‌ره‌تا بیرۆكه‌كان زۆر سادە بوون و پشتی دەبەست بە دروستکردنی لاپەرە لەسەر ئەنتەرنێت و پاشگری Linksی وەردەگرت بۆ ئەوەی بەئاسانی بەناو ئەنتەرنێت گوزەر بکەیت لە پێگەیەک بۆ پێگەیەکی دیکە بە چاوپۆشین لە شوێنی راستی زانیارییەکە، بۆنموونە دەتوانی سەردانی لاپەرەیەک بکەیت کە ٢٠ پێک بەستەری ھەبێت لە ٢٠ ووڵاتی جیاواز بەڵام ھەموویان لەیەک لاپەرە کۆبوونەتەوە.

سه‌رجه‌م ه‌م شتانه‌ له‌سه‌ر ئینته‌رنێت زۆر اسان بوون، بەڵکو دیزاینكردنی لاپەرەکان زۆر ئاسان بوو چونکە پێویستی بە پرۆگرام سازێک نەبوو بۆ ئەوەی کاری سەختی تێدا بکات، دەتواندرا لەماوەی چەند خولەکێک و کاتژمێرێک لاپەرەیەک دیزاین بکەیت و دواتر بڵاوی بکەیتەوە لەسەر ئەنتەرنێت لە رێگەی کڕینی شوێنی خەزنکردن و نمایشکردن لەسەر ئەنتەرنێت یاخود کڕینی ھەندێک شوێن لەسەر ھەندێک پێگە بە خۆرایی  .

به‌شێك لە کۆمپانیاکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆیەوە دیت بەھۆی ئەنتەرنێتەوە ، چونکە رێگەیه‌كی زۆر ئاسان بوو بۆ سەرکەوتن، چەندین کۆمپانیای گەورە دروست بوون وەک (Yahoo) لەسەر دەستی دوو قوتابی قۆناغی دکتۆرا لە زانکۆی ستانفۆرد ئەمەرکی ئەوانیش دیفید فیلو و جیری یانگ بوون لەساڵی ١٩٩٤ کە وەک کەره‌ستەیەک بەکار دەھات بۆ گەڕان لەناو تۆری جاڵجالۆکەیی (World Wide Web) و دامەزرێنەرانی بوونە خاوەنی ملیۆنەھا دۆلار.

دوای پێشكه‌وتنی هه‌ندێك له‌ كۆمپانیاكان  سەرجەم کارە بازرگانیەکان روویان لە پێگەکانی ئەنتەرنێت کرد و لەوانەش کۆمپانیای (Amazon)  کە توانی لەماوەی چەند ساڵیک کە لەسەرەتا لەساڵی ١٩٩٥ دەستیپێکرد دواتر بووە گەورەترین دابەشکاری کتێب لەئەمەریکا .

ئه‌م كۆمپانیایه‌ دواتر روویکردە فرۆشتنی سی دی و ھەندێک جۆری دیکەی دیاری، ئێستاش بووتە یەکێک لە بەناوبانگترین پێگە جیھانییەکان بۆ فرۆشتنی کەڵ وپەل و بەرھەمەکان لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە و قازانجەکانی ساڵانەی بە ملیۆنەھا دۆلار دەخەملێندرێت .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.