وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز پێری و شاندی یاوه‌ری خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایهتییهیشی دووپات كرده‌وه.
به‌ڕێزیان سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشان داوه به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.