بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2019 ، خانمە گۆرانیبێژی كورد " نازدار جزیری " ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگی جه‌ماوه‌ری له وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌نجامده‌دات .
ئه‌م گۆرانیبێژه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات ، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2019 له شاری " كێلی " له ئه‌ڵمانیا ئاهه‌نگێگی جه‌ماوه‌ری سازده‌كات ، وتیشی چەند ئاهەنگێكی دیكە لە چەند شارێكی دیكەی ئەڵمانیا و ئەورووپا ئەنجام ده‌دات .
نازدار جزیری خه‌ڵكی شاری جزیرییه له باكووری كوردستان ، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه ، هاوسەرگیری كردووە و ەگەڵ هاوسەرەكەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی .
جێی باسه ، سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی كه سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانی ته‌واو بوو ، بڵاوده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.