به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ له گوندی ( بیه‌ڕه‌ش ) سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر له قه‌زای پشده‌ر، ماتۆڕسكیلێك كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو پاش وه‌رگه‌ڕانی شۆفێره‌كه‌ی به سه‌ختی بریندار بوو، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئه‌و هاوڵاتیه ناوی ( ع . ح . أ ) له‌دایك بووی ساڵی (2000)ه و پیشه‌ی شوان بووه و دانیشتووی گوندی ( بیه‌ڕه‌ش )ه سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.