شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى شه‌شه‌می خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ئینته‌رمیلان و ئایند هۆڤن رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
ئینته‌رمیلان له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ئایندهۆڤنى كرد ، یاری نێوان هه‌ردوو یانه به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات
ئینته‌رمیلان پێویستى به‌براوه‌بوون هه‌بوو له‌م یاریه‌دا تۆماری بكات تا بتوانێت بپه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى 16 ى داهاتووی خوله‌كه ، به‌هۆی یه‌كسان بوونى یاری نێوان بارسێلۆنا و تۆتنهامیش ، ئینته‌رمیلان ماڵئاوایی له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كرد
له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى بارسێلۆنا و تۆتنهام سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو ، ئایند هۆڤن و ئینته‌رمیلانیش ماڵئاواییان له‌خوله‌كه‌دا كرد
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.